بێبارانی مەترسی وشكەساڵی لەگەرمیان دروست دەكات

پۆڵەتیك پرێس:
بەهۆی كەمی باران بارینی ئەمساڵ لەناوچەی گەرمیان زۆربەی جوتیاران هیچ ئەمەلێكیان بە بەرووبوومە كشتوكاڵییەكان نەماوەو لەهەندێك ناوچە بەڕێژەی لە 90% بەرهەمی كشتوكاڵی جوتیاران لەناوچووە.

جەلیل ئیبراهیم لێپرسراوی هۆبەی راگەیاندن لەبەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی گەرمیان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، بەرهەمی گەنم‌و جۆری جوتیاران لەسنووری گەرمیان بەتایبەت لەناوچەی گەرمەسێر بەهۆی بێبارانی تەمەنی بەسەر چووە و جوتیاران هیچ ئەمەلێكیان بە بەرهەمی كشتوكاڵی كێڵگە دێمییەكانیان نەماوە.

ئەو راشیگەیاند، ئەو بەرهەمانەی جوتیاران چاندویانە بەتایبەت گەنم و جۆ لەسنووری كەلارو رزگاری باشترە، بەڵام لەناوچەی گەرمەسێر لە 90% یان هیچ ئەمەلێكیان نەماوەو بۆ ئەمساڵ هیچ بەرهەمێكیان نابێت، چونكە تەمەنی گەشەكردنیان بەهۆی بێبارانییەوە بەسەرچووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بێبارانی كاریگەری و مەترسی گەورەی لەسەر لەوەرگاو پوش و پەڵاشی ناوچەكەی گەرمەسێر دروستكردووە زیانی زۆری بەئاژەڵداری ناوچەی گەرمیان گەیاندووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا