پۆڵه‌تیك پرێس:
بڕیاره رۆژى سێشه‌ممه لیژنه‌ى باڵاى هه‌ماهه‌نگى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و فه‌رمانده‌یى ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانى عێراق له به‌غدا كۆببنه‌وه، به مه‌به‌ستى هه‌ماهه‌نگى سه‌ربازى هه‌ردوولا له ناوچه جێناكۆكه‌كان.
جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه به پۆڵه‌تیك پرێسى راگه‌یاند: ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه له‌نێوان لیژنه‌ى باڵاى هه‌ماهه‌نگى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و فه‌رمانده‌یى ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانى عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت، گه‌ڕێگى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى نێوان هه‌ردوولایه، ته‌واوكارى دوو كۆبوونه‌وه‌ى پێشترمانه كه له 2 و 20ى ته‌مموزى رابردوو له‌نێوان لیژنه‌ى باڵاى هه‌ماهه‌نگى سه‌ربازى و ئه‌منى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و فه‌رمانده‌یى ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانى عێراق به‌ڕێوه‌چووه.
جه‌بار یاوه‌ر وتى: له دوو كۆبوونه‌وه‌ى رابردوودا باسى هه‌ماهه‌نگى سه‌ربازى و ئه‌منیمان كردووه له‌و ناوچانه‌ى داعش جموجوڵه‌كانى زیادى كردووه و كارى تیرۆرستى ئه‌نجام ده‌دات به‌تایبه‌تى له دیاله و كه‌ركوك و مه‌خمور و قه‌ره‌چوغ و ناوچه‌كانى ده‌شتى نه‌ینه‌وا.
روونیشیكرده‌وه، كۆبوونه‌وه‌كه‌ى رۆژى سێشه‌ممه بۆ دانانى میكانیزمى جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنه بۆ هه‌ماهه‌نگى سه‌ربازى و ئه‌منى نێوان هێزى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق و دروستكردنى هێڵى ئه‌منى و به‌رگرى هاوبه‌ش له‌و ناوچانه‌دا و ئه‌نجامدانى ئۆپه‌راسیۆنى هاوبه‌ش.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه دواى ئه‌وه دێت كه رۆژی هه‌ینی 9ی تشرینی یه‌كه‌می 2019 حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی قه‌زای شنگال و ئاسایى كردنه‌وه‌ى دۆخى ئه‌و قه‌زایه رێككه‌وتن.