محەمەد شەبەكی: بێدەنگی عیراق وا دەكات توركیا زیاتر لەشكركێشی بكات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، بێدەنگی و بێهەڵوێستی حكومەتی عیراق لەسەر پرسی لەشكركێشییەكانی توركیا لەناوچە سنورییەكانی هەرێمی كوردستانەوە بۆناو خاكی عێراق وادەكات توركیا زیاتر لەشكركێشی بكات.

محەمەد شەبەكی، ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق لەفراكسیۆنی بەدر بەمیدیاكانی عێراقی وتووە، سوپای توركیا دۆخی ناجێگیری عێراق و شەڕی دژ بە تیرۆرستانی داعشی بە دەرفەت زانیوە تا دەستدرێژی و لەشكركێشی زیاتر زیاتر بۆ سەر خاكی عیراق بكات.

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارەی عێراق، مەبەستی توركیا لە لەشكركێشییەكان بریتییە لە فراوانكردنی هەژموونی خۆی لە رێگەی داگیركردنی خاكی عیراقەوە.

هاوكات ئاماژەی بەوەشداوە، پارێزگاری لە سەروەری و خاكی عێراق بكرێت و رێگری لە لەشكركێشی سوپای توركیا بكرێت بۆ ناوچە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا