فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردومانی چەند گوندێكی مەسیحی لەدهۆك دەكەن

پۆڵەتیك پرێس:
فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا چەند گوندێكی مەسیحی نشینیان لەپارێزگای دهۆك بۆردومان كردو زیانێكی زۆریان بەناوچەكە گەیاند.

بەقسەی جۆزیف سەلیوای پەرلەمانتاری پێشووی عێراق، بەیانی رۆژی چوار شەممە، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردومانی چەند گوندێكیان لەقەزای عەمادییە لەباكووری دهۆك كردووە.

هەر بەقسەی ئەو پەرلەمانتارەی پێشووی عێراق، بۆردومانەكە زیاتر بۆ سەر گوندی (نەهلە) و بەشێك لەگوندەكانی چیای گارە بووە، كە بەو هۆیەوە زیانێكی زۆر بەر رەزو باخی ناوچەكە گەیشتووە.

سوپای توركیا رۆژانە لەرێگەی فڕۆكە جەنگییەكانییەوە بۆردومانی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەكات، ئەوەش بەبیانووی بوونی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا