پۆڵەتیك پرێس:
شەڕ لە نێوان هێزە كوردییەكان و سوپای پاسداراندا روویدا.
بەپێی راپۆرتی رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو نیوەڕۆی شەممە لە گوندی هەورامان نزیك پایەگای ژاڵانە شەڕ لەنێوان هێزێكی كوردی و سوپای پاسداراندا روویداوە.
هاوكات پێشتر لە سنووری ناوچەی كانی خودای پیرانشار شەڕ لەنێوان سوپای پاسداران و هێزێكی كوردی ڕوویداوە.
لای خۆیەوە سەردار خەلیل زادە جێگری ئۆپراسیۆنی بڕیارگەی حەمزە سەید شوهەدا بۆ ئاژانسی مێهری ئێرانی وتی: بنكەی گروپە دژبەرەكانی ئێرانمان لە كوردستانی عێراق كردووەتە ئامانج لەوەڵامی دەستدرێژییەكانیاندا.
هیچ سەرچاوەیەك باسی لە زیانە گیانی و مادییەكانی ئەو شەڕەی هێزە كوردییەكان و سوپای پاسداران نەكردووە.
كۆماری ئیسلامی ئێران هێزە كوردییەكان تۆمەتبار دەكات بە پشتیوانیكرانیان لەلایەن ئەمریكاوە بۆ هێرشكردنەسەر خاكی ئێران.