پەرلەمانتارێك:نەوت بووەتە سەرچاوەی سەرەكی نەهامەتییەكان بۆ خەڵكی كوردستان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت بۆ ئەوەی چی تر دۆسیەی نەوت زیان بە خەڵكی كوردستان نەگەیەنێت و نەبێتە هۆی زیادبوونی كێشەكان، پێویستە حكومەتی هەرێم رێكەوتن لەگەڵ بەغدا بكات و لە سەر بنەمای دەستوور گفتوگۆكانی لەبارەی دۆسیەی نەوت دەستپێبكاتەوە، دەشڵێت ، سەرچاوەی سەرەكی نەهامەتیەكان و كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا كە ماوەی نزیكەی بیست ساڵە بەردەوامە پرسی دەرهێنان و فرۆشتنی نەوتە.

نەرمین مەعروف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران و پسپۆڕی بواری ئابووری و دارایی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: دوای دەرچونی بڕیارێكی دادگای باڵای فیدراڵی لەبارەی دۆسیەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە رووی دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەكردنەوە، وەزارەتی نەوتی عێراق جارێكی تر جەختی لە جێبەجێكردنی ئەو بڕیارە كردۆتەوە، كە جگە لەلایەنە یاسایی و ئابورییەكەی، لایەنێكی سیاسی تێدایە و پەیوندی بەو بارودۆخەوە هەیە كە ئەمڕۆ لە عێراق دەگوزەرێ.

وتیشی: سەبارەت بە هەرێمی كوردستان چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ ئەم بارودۆخە، پێویستە بەجۆرێك هەڵسوكەوت بكات كە پرسی نەوت بەخێر بۆ خەڵكی كوردستان بشكێتەوە، نەوەك ماڵوێرانی و دروستكردنی قەیران، بۆئەمەش پێویستە لەسەر بنەمای دەستوور لەگەڵ بەغدا رێكەوتن بكات و گفتوگۆكانی دەست پێبكاتەوە.

رۆژی شەممە 7 ی ئایاری، ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق لە كۆبوونەوەیەكیدا لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتەكەیدا رایگەیاند، پرسی وزە و نەوت بۆ قازانجی وڵاتە و دەبێت لە بەرژەوەندی وڵاتدا بێت و وتیشی: ناكرێت دۆخی وزە بەمجۆرەی ئێستا بەردەوامبێت، لە بارەی بڕیارەكەی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق تایبەت بە نادەستووری بوونی نەوتی هەرێم، ئیحسان عەبدولجەبار ئاماژەی بەوەكرد، بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی عێراق وەكو خۆی جێبەجێ دەكەن.

دوێنێ‌ یەك شەممە، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە نزیكترین كاتدا تا كۆتایی ئەم هەفتەیە، حكومەتی هەرێمی كوردستان بە فەرمی وەڵامی وەزارەتی نەوتی عێراق دەداتەوە.

ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەبارەی دانوستانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ سەبارەت بە دۆسیەی نەوت و غازی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، دوای سەردانی شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا و كۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق، وەزارەتی ناوبراو پرۆپۆزەڵێكی بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان ناردووە و ئێستا حكومەتی هەرێم سەرقاڵی تاوتوێكردنی ئەو پرۆپۆزەڵەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا