حەلبووسی و گۆتێرێس كۆبوونەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق جەخت لە گرنگیی كۆتاییهێنان بە دۆسییەی ئاوارەكان دەكاتەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوی نوسینگەی محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، لە كۆبوونەوەیدا لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان، گفتوگۆ لەبارەی دۆسییەكانی هاوكاریی نێودەوڵەتی بۆ ئاوارەكان، مافی مرۆڤ، یەكسانی و دۆخی هەنووكەیی ناوچەكە و جیهان بە گشتی كرا.

لە كۆبوونەوەكەدا حەلبووسی جەختی لە‌ گرنگیی كۆتاییهێنان بە دۆسییەی ئاوارەكان كردەوە، بەتایبەت ئەوانەی لە دۆخێكی سەختدا ژیان دەگوزەرێنن و داواشی لە نەتەوەیەكگرتووەكان كرد، بۆ ئەو پرسە هاوكاری عێراق بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا