پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وته‌بێژی یه‌كێتی ده‌ڵێت: هه‌رگیز له‌هه‌ڵبژاردن نه‌ترساوین و ئاماده‌ییمان هه‌یه سبه‌ینێ به‌شداری هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بكه‌ین.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به سایتی ره‌سمیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی راگه‌یاندووە: یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان ئاماده‌یی ته‌واوی هه‌یه بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌وپێیه‌ی چه‌ند رۆژێكه له‌هه‌ڵبژاردن ته‌واوبووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی یه‌كێتی حزبێكی سیاسیی مێژوویی ناوخه‌ڵكه، چه‌ندین ساڵه هه‌ڵبژاردن ده‌كات و له‌دوای هه‌ر هه‌ڵبژاردنێكیش ئاماده‌بووه بۆ هه‌ڵبژاردنێكی دیكه.
له‌باره‌ی سكاڵاكه‌ی یه‌كێتی بۆ یاسای هه‌ڵبژاردن له‌هه‌رێم وته‌بێژی یه‌كێتی ده‌ڵێت: له‌لایه‌ن سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه له‌خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، سكاڵایه‌كمان پێشكه‌ش به دادگای فیدراڵی كردوه‌و یه‌كێتی داوایكردووه پێنج مادده‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن له‌هه‌رێم به ناده‌ستووری دابنرێت، پێشمانوایه ئه‌و بڕ‌یاره بدات قازانجه، چونكه هه‌ر بڕ‌یارێكی تر نادادپه‌روه‌رییه‌و راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه یه‌كێتی داوای ده‌كات، هاوكات دادگای فیدراڵی هه‌ر بڕ‌یارێك بدات یه‌كێتی رێزی لێده‌گرێت.
سه‌عدی پیره راشیگه‌یاند: پێویسته له‌هه‌رێمی كوردستان كۆتایی به‌وه بهێنرێت، كه كه‌سێك یان لایه‌نێك به‌ناوێك خۆی كاندید ده‌كات و بۆ ناوێكی تر ئیش ده‌كات، چونكه له‌رابردوو ئه‌وه سه‌لمێنراوه كه خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان له‌وه زه‌ره‌رمه‌ندبوون.
سكاڵاكه‌ی یه‌كێتی له‌لایه‌ن زیاد جه‌بار سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كه‌ی له خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر مادده‌كانی (1-9-15-22-36)ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان تۆماركراوه.
یه‌كێتی له‌رێگه‌ی ئه‌م سكاڵایه‌وه ده‌یه‌وێت بۆ هه‌ڵبژاردنی 25ی شوباتی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان، كار به یاسای ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عیراق بكرێت، كه ساڵی 1992 له‌لایه‌ن به‌ره‌ی كوردستانییه‌وه ده‌ركراوه.
ئه‌گه‌ر دادگا سكاڵاكه له‌به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی یه‌كلایی بكاته‌وه، ئه‌وه ده‌بێت دادوه‌ره‌كان سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی هه‌رێم بكه‌ن له‌بری كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق، هه‌روه‌ها (11) كورسی كۆتای پێكهاته‌كانیش هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌و ته‌نیا (5) كورسی كۆتا بۆ مه‌سیحییه‌كان ده‌مێنێته‌وه.
هه‌روه‌ها به‌پێی یاسای ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی، شێوازی هه‌ڵبژاردنی كوردستان له یه‌ك بازنه‌ییه‌وه ده‌گۆڕ‌ێت بۆ چه‌ند بازنه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن.