عەلی حەمەساڵح: وەزارەتی دارایی بەمشێوەیە سلێمانی وێران دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عەلی حەمەساڵح، ئەندام پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، “پێویستە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خەرجی و داهاتی سلێمانی بڵاوبکاتەوە، ئەم شێوە مامەڵەیە سلێمانی وێران دەکات پێشتر وامدەوت ڕەت دەکرایەوە، ئەوە نوسراوی فەرمیی دوو ئیدارەییه‌ لەمە زیاتر چی”.

عەلی حەمەساڵح لە نوسینێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “سلێمانی، نەیدەتوانی (75 ملیار دینار) بۆ تەواوکردنی موچە دابین بکات، ئێستا دەبێت (82 ملیارو 560 ملیۆن ) دابین بکات! (15ملیار دینار)  بۆ بانکی منارە، دو ئیدارەیی و بێ ئیدارەیی، سلێمانی لەبەردەم قەیرانی گەورەدایە”.

باسی لەوەشکردووە، “پێویستە وەزیری دارایی داهات و خەرجی سلێمانی بڵاوبکاتەوە، دەبێت حکومەت لە کۆکردنەوەی داهات و خەرجی سلێمانی بەرپرس بێت، نەک بەم شێوە مامەڵە بکرێت”.

May be an image of text

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا