پەرلەمانتارێك دڵنیایی لە ناردنی پارەكەی بەغدا دەدات

پۆڵەتیك پرێس

پەرلەمانتارێكی عێراق رایگەیاند، كازمی موچەی مانگەی ١٠ ی هەرێم دەنێرێت و هەوڵەكانیشیان بۆ رەوینەوەی لێك تێنەگەیشتنەكان بەردەوامە.

بڵێسە جەبار فەرمان ئەندامی پەرلەمانی لە فراكسیۆنی یەكێتی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، فراكسیۆنەكەیان لە هەوڵی بەرەوام دەبێت بۆ دابینكردنی مووچەو لە هەوڵی بەردەوامیشدایە لەرێگەی دیپلۆماسیەتەوە ئەو لێكتێنەگەیشتن و كێشانە بڕەوێنێتەوە كە لەپەرلەمان لە نێوان هەرێم و بەغدا دروستبوون.

ئاماژەی بەوەشكرد، فراكسیۆنی یەكێتی لە هەوڵی دروستكردنی بۆچوونی گشتین لەسەر بەدەركردنی قوتی خەڵك و مافی فەرمانبەران لە كێشمەكێشی سیاسی و ناردن و نەناردنی نەوتدا.

وتیشی، “لەسەر رۆشنایی ئەو هەوڵانەو سەرەڕای بوونی فشاری جیاجیا لەسەری، بەڵام بڕیارە كازمی موچەی مانگی ١٠ی هەرێم بنێرێت”.

ئەوەش لەكاتێكدایە لەماوەی رابردودا پەرلەمانی عێراق بێ بەشداریكردنی نوێنەرانی كورد پرۆژە یاسای كورتهێنانی داراییان پەسەندكرد، ئەوەش جۆرێك لە گرژی لە نێوان هەرێم و بەغدای لێكەوتەوەو باس لەوەكرا چیتر بەبێ رێككەوتن بەغدا پارە بۆ هەرێم نانێرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا