قوربانیانی بومەلەرزەکەی تورکیا گەیشتە نزیکەی ١٦٠٠ کەس

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ژمارەی قوربانیەکانی بومەلەرزەکەی باکوری کوردستان و تورکیا تا دێت بەرز دەبیتەوەو بەپێی دوایین ئامار ژمارەی قوربانیان گەیشتە ١٦٠٠ کەس.

 

بەڕێوەبەرایەتیی کارەسات و فریاکەوتنی تورکیا ناسراو بە(ئافاد) نوێترین ئاماری قوربانیانی بومەلەرزەکەی باکوری کوردستان و تورکیای بڵاوکردەوە و دەڵێت تا ئێستا گەیستووەتە ١٦٠٠ کەس و پارێزگاری شاری ئامەدیش لەلایەن هاوڵاتیانەوە لە ناوچە زیان بەرکەوتووەکان دەرکرا.

 

دوای ئەوەی پارێزگاری ئامەد کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی تورکیاوە ڕینمایی پێ دەدرێت، کاروباری رزگارکردنی  بێسەروشوێنەکانی وەستاندبوو لەلایەن هاوڵاتیانەوە لە ناوچەکە دەرکرا.

 

لەئێستادا تیمەکانى فریا گوزاری و هاوڵاتیان لەشارەکانى باکوری کوردستانەوە چوونەتە ئەو شارانەى بومەلەرەزەکە لێیداوە بەمەبەستى هاوکاریکردنى قوربانیان و دەرهینانى هاوڵاتى بەرکەوتووە لەژێر دارو پەردووی باڵەکانەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا