پۆڵەتیک پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت دابەزی و بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت هاتەخوار 95 دۆلار.
بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 94 دۆلار و 66 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 89 دۆلار و 49 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هەفتەی ڕابردوو وڵاتانی ڕێکخراوی ئۆپیک پڵەس بڕیاریاندا ئاستی بەرهەمهێنان بەڕێژەی دوو ملیۆن بەرمیل نەوت لە هەر ڕۆژێکدا کەمبکەنەوە.