لۆکاشینکۆ دووبارە هەڕەشەی بڕینی غاز لە یەکێتی ئەوروپا دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لۆکاشینکۆ سەرۆکی بیلاڕوس هەڕەشەی بڕینی پێداویستیە غازەکان دەکات لە یەکێتی ئەوروپا، ئەگەر هەر سزایەک بەسەر وڵاتەکەیدا بسەپێنن.

ئەلیکساندەر لۆکاشینکۆ سەرۆکی بیلاڕوس ئەمرۆ دوو شەممە، هۆشداری دەداتە یەکێتی ئەوروپا، سەبارەت بە وەستاندنی ناردی غاز بۆ یەکێتی ئەوروپا.

سەرۆکی بیلاڕوس لە چاوپێکەوتنێکدا وتی، ئەو سزایانەیەی کە بەسەرماندا دەیسەپێنن باری نا ئاسایی دروست دەکات، ئێمەش هیچمان لەدەست نایەت بۆ ئەوەی وەڵامیان بدەینەوە، ناچارین ئەو ڕێکارە توندە بگرینە بەر.

ئەمە جاری یەکەم نیە کە لۆکاشینکۆ هەڕەشەی وەستاندنی ناردنی غاز بۆ یەکێتی ئەوروپا دەکات، بەهۆی قەیرانی کۆچبەرانەوە یەکێتی ئەوروپا پلانی هەبوو سزای نوێ بەسەر بیلاڕوسدا بسەپێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا