بافڵ جەلال تاڵەبانی دوای کۆبوونەوە لەگەڵ هادی عامری هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازی دەکات لەدەستپێشخەری نوێ بۆ دەربازبوون لە ئاستەنگە سیاسییەکان و گەیشتن بەگفتوگۆی نیشتمانی بونیادنەرانە لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و ھێنانەدی ئامانجە باڵاکان .

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازیكرد لە هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح.

‏‎لە دیدارێكدا كە شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ و خالید شوانی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی ئامادەبوون، دوایین پەرەسەندنە سیاسییەكان و دەستپێشخەری نوێ بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی بەردەم پرۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێكران و بیروڕایان لەبارەوە ئاڵوگۆڕكرا.

‏‎لە دیدارەكەدا جەخت لە یەكخستنی هەوڵە نیشتمانییەكان كرایەوە لەپێناو دۆزینەوەی دەرچەی دەستووریی و یاسایی بۆ دەربازبوون لەو دۆخە نەخوازراوەی عێراقی تێكەوتووە. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەردەوامیی گفتوگۆكان و دیالۆگی بونیادنەرانە بۆ زاڵبوون بەسەر كێشەكان.

‏بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دیدارەكەدا جەختیكردەوە كە یەكێتی پێشوازی لە هەر دەستپێشخەرییەك دەكات كە سەرجەم لایەنەكان كۆبكاتەوە و ئامانج لێی گەیشتن بێت بە رێككەوتنێكی نیشتمانی و دەربازكردنی وڵات لەو دۆخەی تێیكەوتووە.

روونیشی كردەوە لەماوەی رابردوودا بەهەمان سیاسەتی سەرۆك مام جەلال داوای گفتوگۆی نیشتمانیمان كرد بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگییەكان. بۆ ئەمڕۆش ئەم دەستپێشخەرییە نوێیە كە لەگەڵ دیدگای یەكێتی یەكدەگرێتەوە و لەخزمەتی گشتی و سەقامگیری وڵاتدایە یەكێتی پشتیوانی دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا