پەرلەمانتارێكی یەكێتی: دەستپێشخەرییەكەی عامری واقعیە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەڵێت، دەستپێشخەرییەكەی هادی عامری، كردەیی و واقعیە، خۆیشی بە حوكمی ئەوەی پەیوەندییەكی هاوسەنگی لەگەڵ هەموو هێز و سەركردە سیاسیەكان هەیە، یارمەتی دەدات تا دەستپێشخەرییەكەی سەربكەوێ.

كاروان یاروەیس، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: دەستپێشخەرییەكەی هادی عامری یەكەم دەستپێشخەری نەبوو لەلایەن سەركردە سیاسیەكانەوە بخرێتەروو، بەڵام عامری یەكەم سەركردە بوو بۆ سەركەوتنی دەستپێشخەرییەكەی مەیدانی لایەنەكانی بەسەركردەوە تا لۆبی بۆ ئەوە بكات دەستپێشخەرییەكەی ببێتە بنەمای چارەسەر و دروستكردنی گفتوگۆ.

وتیشی: لەرووی ناوەرۆكیشەوە، دەستپێشخەرییەكەی كردەیی و واقعیە، خۆیشی بە حوكمی ئەوەی پەیوەندییەكی هاوسەنگی لەگەڵ هەموو هێز و سەركردە سیاسیەكان هەیە، یارمەتی دەدات تا دەستپێشخەرییەكەی سەربكەوێ.

ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەشكرد، هێزە سیاسیەكانی عێراق مەحكومن بەوەی گفتوگۆ بكەن جا رۆژێ زووتر دەست پێ بكەن باشترە و زووتر دەگەن بە رێكەوتن.

روونیشیكردەوە، هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و یەكسەر رۆیشتن بەرەو هەڵبژاردن بەم كەشە بارگاوییەی بە ناكۆكی و ململانێی لەسەر شەقام و لەنێوان جەماوەری هەردوولادا هەیە بەریەككەوتنی مەترسیدار دروست دەكات، هەموو گرژیی و كێشەیەك پێویستی بە كاتە تا هێوربێتەوەو ئەوكات بەشێنەیی هەنگاوی چارەسەری بنەڕەتی بنێردرێ.

رۆژی یەكشەممە 14 ی ئاب هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح سەردانی سەركردەی هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستانی كرد لە ناویاندا لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبووەوەو جەخت لە یەكخستنی هەوڵە نیشتمانییەكان كرایەوە لەپێناو دۆزینەوەی دەرچەی دەستووریی و یاسایی بۆ دەربازبوون لەو دۆخە نەخوازراوەی عێراقی تێكەوتووە. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەردەوامیی گفتوگۆكان و دیالۆگی بونیادنەرانە بۆ زاڵبوون بەسەر كێشەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا