مەترسی هەڵگیرسانی شەڕی تائیفی لەكەركوك

پۆڵەتیك پرێس:
حكومەتی هەرێمی كوردستانی عێراق هۆشداریداوە لەزیادبوونی گرژییەكان لەپارێزگای كەركوك، ئەوەش بەهۆی بەردەوامی كێشەی زەوییە كشتوكاڵییەكان لەنێوان هەرسێ‌ پێكهاتەی عەرەب و كوردو توركمان.

حكومەتی هەرێم هۆشداریشداوە لەوەی زیادبوونی ئەو گرژییانە دەرفەت بۆ داعش دەقۆزێتەوە تا هێرشەكانی لەناوچەكان زیاد بكات، ئەمە جگە لەمەترسی سەرهەڵدانی شەڕی تائیفی لەپارێزگای كەركوك.

بەقسەی بەرپرسێكی كورد لەكەركوك، زیادبوونی گرژییەكان لەكەركوك كێشەكانی نێوان هەولێرو بەغداشی ئاڵۆزتر كردووە، كە هەردوولا ماوەیەكە گفتوگۆ دەكەن بۆ چارەسەری ئەو كێشانەی چەند ساڵێكە لەنێوانیان هەیە.

 

زیادبوونی گرژییەكان لەكەركوك كێشەكانی نێوان هەولێرو بەغداشی ئاڵۆزتر كردووە

 

هەر بەقسەی ئەو بەرپرسە، كە لەبەر هەستیاری پۆستەكەی داوای كردووە، ناوی بڵاونەكرێتەوە، بەم دوایان خێزانە كوردەكان بە زۆر لە ماڵەكانیان دەركراون لەلایەن دانیشتوانە عەرەبەكانەوە، كە ئەوەش بەهەڕەشەی راستەوخۆ لەسەر ئاسایشی ناوچەكە ناودەبات.

مێژووی كێشەكانی پارێزگای دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1991 لەدوای جەنگی دووەمی كەنداوەوە، كاتێك ڕژێمی سەدام حوسێن سەرۆك كۆماری پێشووی عێراق كوردو كەمینەكانی تری پارێزگای كەركوكی دوورخستەوەو هانی عەرەبەكانی باشووریدا زەوی كشتوكاڵی ناوچەكە بۆ خۆیان داگیر بكەن.

دوای دەستوەردانی سەربازی ئەمریكاش لە عێراق لە ساڵی 2003، كە ڕووخانی ڕژێمی سەدام حسێنی لێكەوتەوە، زۆرێك لە عەرەبەكان لە ترسی گیانی خۆیان ماڵ و زەوی كشتوكاڵییان چۆڵ كرد، لەكاتێكدا كوردەكان داوای ئەو زەوییانەیان دەكردەوە، پێشتر لێیان زەوت كرابوو.

 

لەدوای ساڵی 2017وە جارێكی تر ئەو عەرەبانە گەڕاونەتەوە بۆ ناوچەكانی كەركوك‌و ئێستا دەستیان بەهەڵمەتی داگیركاری ئەو زەوییانە كردووەتەوە،

 

بەڵام لەدوای ساڵی 2017وە جارێكی تر ئەو عەرەبانە گەڕاونەتەوە بۆ ناوچەكانی كەركوك‌و ئێستا دەستیان بەهەڵمەتی داگیركاری ئەو زەوییانە كردووەتەوە، كە لەبنەڕەتدا موڵكی كوردەكانی ئەو ناوچانەن.

لەدواین هەنگاویشدا، وەزارەتی دادی عێراق ڕۆژی چوارشەممە بڕیارێكی دەركردو ڕایگەیاند، هەموو ئەو گرێبەستە كشتوكاڵییانەی، كە لە سایەی سەدامدا واژووكراون، “پوچن بۆ گۆڕینی ناوچە دیموگرافیای ناوچە كێشە لەسەرەكانە.

بەم دوایانەش ئەمریكا هانی حكومەتی بەغدایداوە، لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان بگاتە ڕێككەوتن، كە ئەم هەنگاوانە بەوە لێكدەدرێتەوە، ببێتە هۆی چارەسەری بەشێكی زۆر لەو كێشانەی لەو ناوچانە بەم دوایانە روویانداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا