كونسوڵی گشتی هۆڵەندا: پشتیوانی وەزارەتی پێشمەرگە دەبین لە پرۆسەی چاكسازی

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی سێشەممە 5 ی كانوونی یەكەمی 2023، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی كرد لە یاكۆ بێریندز كونسوڵی گشتی هۆڵەندا لە هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری.

لەو كۆبوونەوەیەدا، كە بریكاری وەزارەت و سەرۆكی ئەركان و ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە ئامادەبوون. شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی هەرێم قۆناغەكانی پرۆسەی چاكسازی و هەنگاونان بۆ درووستبوونی هێزێكی نیشتمانی تۆكمە لەسەر ئاستی ناوچەكە گفتوگۆی لەبارەوەكرا.

وەزیری پێشمەرگە جەختیكردەوە لە بەردەوامیدانی پرۆسەی چاكسازی و هەنگاونان بۆ بە ئەنجام گەیاندنی پرۆسەی چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە هەروەها وتیشی: ئێمە لە وەزارەتی پێشمەرگە ئامانج و بنەمای كاركردنمان لە ڕابردوو و لە ئێستا و داهاتووشدا لە پێناو ئەنجامدانی چاكسازی و ڕێكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە و گەیاندنی بە ئاستێكی باڵای سەربازی كە ڕێگری بكات لە بەرامبەر هەر مەترسییەك كە لە ئێستا و ئایندەدا ڕووبەروومان دەبێتەوە.

وەزیری پێشمەرگە سوپاسی گەل و حكومەتی هۆڵەندای كرد لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پاڵپشت و پشتیوانی وەزارەتی پێشمەرگەن.

كونسوڵی گشتی هۆڵەندا لە هەرێـمی كوردستان، دڵخۆشی خۆی دەربڕی لەبەرامبەر ئیرادە و ویستی وەزیری پێشمەرگە بەرامبەر پرۆسەی چاكسازی هەروەها وتیشی: دڵخۆشین بە گەڕانەوەتان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە و بەردەوامیدان بە هەنگاوی چاكسازی و رێكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان ، دەزانین ئەركتان قورس و دژوارە لەم پێناوەشدا پشتیوانتان دەبین بۆ سەرخستنی پرۆسەی چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا