تەندروستی عێراق بڕیارێک بۆ ئەو کەسانە دەردەکات کە ڤاکسینیان وەرنەگرتووە

پۆڵەتیک پرێس:

وەزارەتی تەندروستیی عێراق داوای لەو شوێنە گشتییانە کرد کە بۆ سەری ساڵ ئاهەنگ دەگێڕن، رێگە نەدەن ئەو کەسانە بچنە ژوورەوە کە ڤاکسینیان وەرنەگرتووە.

لەنوێترین رێکاریدا وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، “پێویستە هاوڵاتیان لە کاتی بەشداریکردن لە ئاهەنگەکانی سەری ساڵ پابەندبن بە بەستنی دەمامک و جێبەجێکردنی مەرجەکەکانی خۆپارێزی و پاراستنی دووری کەسیی، جگە لەوەش دەبێت پەلەبکەن لە وەرگرتنی ڤاکسین”.

وتیشی: دەبێت خاوەنی یانە و چێشتخانە و شوێنە گشتییەکان لە ئاهەنگەکانی سەری ساڵ، ئەو کەسانە نەکەنە ژوورەوە کە ڤاکسینیان وەرنەگرتووە، هاوکات دەبێت ئەو شوێنانە دەمامک و پاککەرەوە بۆ هاوڵاتیان دابینبکەن و مەودایەکی بەرچاو لەنێوان مێزەکان دابنێن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا