کەشناسیی هەرێم: باران دەبارێت و پلەکانی گەرما دادەبەزێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، پاشنیوەڕۆی رۆژی هەینی، نمەباران و بارانی مامناوەند لە بەشێکی ناوچەکانی هەرێم دەبارێت و پلەکانی گەرماش نزیکەی 3 پلە دادەبەزێت.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی هەینی (15ـی ئاداری 2024)، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت , لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ لە ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی هەرێم بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان نمە باران و بارانی مامناوەند دەبارێت . لە شەودا ڕێژەی دابارین لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانی کەمێک زیاتر دەبێت , هەندێک کات لە کاتى باران هەورە تریشقەشى لەگەڵ دەبێت.

کەشناسی راشیگەیاند، رۆژی شەممە ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت و لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم بۆ رۆژی شەممە، لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان ئەگەری کەمێک نمە باران هەیە.

پلەکانی گەرما لە رۆژی هەینیدا گۆڕانکاریی بەسەردا نایەت و بەجێگریی دەمێنێتەوە، هەروەها لە رۆژی شەممەدا پلەکانی گەرما نزیکەی 1 تا 3 پلە دادەبەزێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ رۆژی شەممە بەم شێوەیە دەبێت: 
هەولێر : 21 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 21 پلەی سیلیزی
دهۆک : 19 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 20 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 21 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 24 پلەی سیلیزی
سۆران : 21 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 11 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 26 پلەی سیلیزی

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا