وادەی خولی هەشتەمی دانوستانی ئەتۆمی لە ڤیەننا دیاریکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئینرکی مۆرا ڕێکخەری ئەوروپا بۆ دانوستانەکانی ڤیەننا ڕایگەیاند، بۆ بوژانەوەی ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی ئێران لە 27ی کانونی یەکەم دانوستانکەن لە ڤیەننا دەستپێدەکاتەوە.

مۆرا لە تویتەکدا وتی، گفتوگۆکان لە ڤیەننا لە ڕۆژی دوو شەممە 27ی کانونی یەکەم دەستپێدەکاتەوە، لیژنە هاوبەشەکانی جەی کۆپا کۆدەبنەوە بۆ دیارکردنی ڕێگەیەک  بۆ ئەوەی گفتوگۆکان بەرەو پێش بەرن، هەروەها ئاماژەی بەوەدا گرنگە بە خێرایی کێشەکان چارەسەر بکرێت لەگەڵ ئەمریکا، لە کۆتاییدا نوسیبووی “بەخێر بێن بۆ خولی هەشتەم”

هاوکات، لە ماوەی ڕابردوودا بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، دانوستەکانی ڤیەننا لە خولی حەوتەم دا پێشکەوتنی بە خۆیەوە بینیوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا