بەنزینی 800 دیناری لە سلێمانی و هەڵەبجە دابەش دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕی ملیۆنێك و دووسەد هەزار لیتر بەنزین بۆ سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان دابینكراوە و ئەمڕۆ دابەشكردنی بەنزینی 800 دیناری دەستپێدەكات.

سەركۆ ئازاد ئەندامی لیژنەی وزە و سامانەسروشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، بە هەوڵی تیمی یەكێتی لە حكومەت بڕی ملیۆنێك و دووسەد هەزار لیتر بەنزینی 800 دیناری بۆ سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان دابینكرا.

وتیشی، بڕیارە ئیوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە، پرۆسەی دابەشكردنی بەنزینی 800 دیناری لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین دەستپێبكات، لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان لەگەڵ تیمی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بە ووردی چاودێری پڕۆسەی دابەشكردنی بەنزینەكە دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا