لەسەر سكاڵای چەند هاوڵاتییەك چوار تۆمەتبار دەستگیركران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ پێنجشەممە20ی تەمموز، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكەی پۆلیسی سیتەك بەهاوكاری هێزەكانی ئاسایشی سنورەكە، چوار تۆمەتبار به‌تۆمه‌تی‌ دزیكردن دەستگیركران.

پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییە سكاڵایان تۆماركرد كە لەباخەكانیان لەسنوری ناحیه‌ی‌ سیتەك دزییان لێكراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەلایەن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكەی پۆلیسی سیتەك بەهاوكاری هێزەكانی ئاسایشی سنورەكه‌، چوار تۆمەتبار دەستگیربكرێت‌.

ئاماژەی بەوەکرد، لەكاتی پشكنینی شوێنی یەكێك لەتۆمەتبارەكان كە دانی ناوە بەزیاتر لە 20 تاوانی دزیكردندا، توانرا دەستبگیرێت بەسەر ژمارەیەك كەلوپەلی دزراودا.

ڕوونیکردەوە، لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباران، (ق،ع،ع ) لەدایكبووی 1976، (ه،ع،ع) لەدایكبووی 1989، (أ،ع،ع) لەدایكبووی 1984، (ڕ،ع،ع) لەدایكبووی 2000، بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون‌ و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا