شیلان عارف: باڵاترین دەسەڵاتی دادوەری پێشێلی یاسا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بریكاری وەزارەتی داد رایگەیاند،ئەوەی ئەمڕۆ ڕوویدا لە باڵاترین دەسەڵاتی دادوەری لە هەرێمی كوردستان لوتكەی بێڕێزیكردن بوو بەرامبەر سەروەری یاسا و كۆی دامەزراوەكان كەوتنە ژێر پرسیارەوەو هیچ مانایەك بۆ سەروەری یاسا نەمایەوە لە كاتێكدا لە ناو دامەزراوەی دەسەڵاتی دادوەری دا بە ئاشكرا پێشێلی یاسا كرا.

شیلان عارف،بریكاری وەزارەتی داد رایگەیاند: كۆبوونەوەی ئەمڕۆ بۆ سوێند خواردنی دوو لە ئەندامانی كۆمیسیاران ئەنجامدراوە تەواو نایاساییە و بەهۆی ئامادەنەبوونی تەواوی ئەندامانی ئەنجومەنی دادوەری یان سێ لەسەر چواری ئەندامان و تەواو نەبوونی نیساب بۆ كۆبوونەوە و بڕیاردان ئەوە پێچەوانەی ماددەی سی و سێیەم لە بڕگەی دووەمە.

ئەوەشی خستەڕوو، كەلە ماددەی سی و سێیەم لە بڕگەی دوو هاتووە ئەنجومەن بەلایەنی كەمدەبێت مانگی جارێك كۆببێتەوە سەرۆكیش بۆی هەیە لە كاتی پێویست داوای كۆبوونەوە بكات و ئەگەر سەرۆك یان ئەوەی نوێنەرایەتی دەكات بەلایەنی كەم سێ لەسەر چواریی ئەندامانی ئامادەنەبوو، نابەسترێ و بڕیارەكەش بە زۆرینەی ئەندامەكان وەردەگیرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، من وەك یاسا ناسێك هاوتەریب وەك بریكاری وەزارەتی دادیش ئەو كۆبوونەوەیە بەنایاسایی دەزانم ئەوەش لەداهاتوودا ڕەنگدانەوەی دەبێت لەسەر تەواوی سەروەربوونی یاسا و بێ متمانەی هاووڵاتیان بەرامبەر دامەزراوە یاسایی و دادوەریەكان لە هەرێمی كوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا