پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
حکومەتی فەڵەستنی نزیک لە حەماس رایگەیاند، شەوی رابردوو فڕۆکەکانی ئیسرائیل بۆردوومانی کەمپێکی ئاوارەکانی کەرتی غەززەی کردووە و لانیکەم 38 کەس کوژراون
سەرەڕای داواکەی کۆمکاری عەرەبی بۆ راگرتنی شەڕو ئاگربەست، بەگوێرەی زانیارییەکانی حکومەتی فەڵەستینی نزیک لە بزووتنەوەی حەماس، شەوی رابردوو فڕۆکەکانی ئیسرائیل کامپێکی ئاوارەکانی غەززەیان بۆردوومانکرد و 38 کەس کوژران.
کەمپەکە ناوی “مەغازیی”ە و دەکەوێتە ناوەڕاستی کەرتی غەززە، بەرپرسانی ئەو کەرتە دەڵێن، ئیسرائیل لە رێگەی هێرشی ئاسمانییەوە بەشێک لە خانووەکانی نزیک کەمپەکەی بەتەواوی وێرانکردووە.
کۆمکاری عەرەبی بەفەرمی داوایکرد ئاگربەست رابگەیەندرێت و کۆتای بە گرژییەکانی کەرتی غەززە بهێندرێت، بەڵام ئەم داوایە لەلایەن ئیسرائیل و ئەمریکاوە رەتکرایەوە.
دەسەڵاتدارانی کەرتی غەززە ئاماژە بەوەشدەکەن، بەهۆی بۆردوومانەکەی شەوی رابردووەوە، ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتییانی نیشتەجێی کەمپەکە بێسەروشوێنن و تیمەکانی بەرگریی شارستانی سەرقاڵی گەڕانن بەشوێنیاندا.
بەگوێرەی دوایین ئاماری فەرمی بەرپرسانی تەندرووستی غەززە کە دوێنێ شەممە رایانگەیاند، زیاتر لە 9 هەزارو 488 فەڵەستینی بەهۆی گرژیی و ئاڵۆزییەکانەوە کوژراو. لەبەرامبەریشدا، ژمارەی قوربانییانی ئیسرائیل هەزارو 400 کەسی تێپەڕاندووە و 240 کەسیش بەبارمتەگیراون.