گردبوونەوەی مامۆستایانی ناڕازی دەستپێدەکاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە ئەمڕۆ مامۆستایانی ناڕازی خۆپشاندان و گردبوونەوەکانیان دەستپێبکەوە و بە گوێرەی ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازی لە هەرێم، ئەمڕۆمامۆستایان لەبەردەم 10 پەروەردەی جیاواز لە سنووری پارێزگای سلێمانی خۆپشاندان و گردبوونەوە ئەنجام دەدەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 5ـی تشرینی دووەم، مامۆستایان ناڕازی لەبەردەم بینای پەروەردەکانی  سلێمانی، کەلار، سەیدسادق، رانیە، شارباژێڕ، کفری، پێنجوێن،شارەزوور و قەڵادزێ گردببنەوە و بەردەوامی بە بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن بدەن.

هەرچەندە سبەی دووشەممە 6ـی تشرینی دووەم، مووچەی مانگی ئابی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت، بەڵام مامۆستایان سوورن لەسەر بەردەوامیدان بەبایکۆت و دەڵێن بۆ وەرگرتنی مووچەکانیاندەچینەوە قوتابخانەکان و دەوام دەستپێناکەنەوە

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا