نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نرخی نەوت ئەمڕۆ دوو شەممە دابەزینێکی یەکجار زۆری بەخۆیەوە بینی، هۆکاری دابەزینەکەش دەگەڕێتەوە بۆ بڵاوبوونەوەیەکی بەرفراوانی کۆرۆنای گۆڕاوی ئۆمیکرۆن.

بەپێی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیل پرایز، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت ئەمڕۆ بە 71 دۆلار و 8 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هەروەها یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 68 دۆلار و 23 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

دوای ئەوەی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند لە 89 وڵات لە جیهاندا، کۆرۆنای گۆڕاوی ئۆمیکرۆن بڵاو بۆتەوە، نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی، ئەمەش کاریگەری لەسەر ئەو وڵاتانە دروست دەکات کە پشت بە داهاتی نەوت دەبەستن و زۆرترین مامەڵەی پێوە دەکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا