كۆبونەوەی پەرلەمانی كوردستان دەستپێدەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس – كەنار ئازاد

بەرپرسی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان ڕاگەیاند، ئەمڕۆ كاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی كۆبونەوەی پەرلەمانی كوردستان دەست پێدەكات كە درێژەی كۆبونەوەكەی چوارشەمەیە.

سامان ئەحمەد بە پۆلەتیك پرێسی راگەیاند، لەكۆبونەوەكەی ئەمڕۆدا گفتوگۆ لەبارەی پڕۆژەی ئەرك و مافی نەخۆش بەردەوامی دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، ڕۆژی چوارشەمە سیستەمی سارد كەرەوە تێك چووبوو، بۆیە كۆبونەوەكە دواخرا بۆ ئەمڕۆ بەڵام لەئێستادا ئەو گرفتانە چارەسەركراون.

رۆژی دووی ئەم مانگە پەرلەمانی كوردستان دانیشتنی ژمارە یەكـی ئاسایی خولی پایزەی ساڵی دووەم لەخولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمان رێكخست.

هێمن هەورامی، جێگری سەرۆكی پەرلەمان بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، دانیشتنەكە بەشێوەی ئاسایی بەڕێوە چووە، بەڵام بەهۆی تێكچوونی سیستەمی ساردكەرەوەی پەرلەمان، بڕیاردراوە كۆبوونەوەكە دوابخرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا