ئەو کەشتییەی دەیانوت”هەرگیز نقوم نابێت”…هۆکاری نقومبوونی تایتانیک چی بوو؟

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

تایتانیک کەشتیەکی گەورەبوو، لە ڕۆژی چواردەی مانگی نیسانی 1912 دا، لە کاتی گەشتکردن لە بەندەری ساوتھمتۆن، لە ئینگلتەراوە بۆ شاری نیۆیۆرک لە ئەمریکا، لە ئاکامی ب بەرکەوتنی بە شاخێکی سەهۆڵبەندانی زەبەلاحی ناو زەریای ئەتڵەسی باکوور، بەخۆی و سەرجەم سەرنشینەکانیەوە نقومی زەریا بوو. لە ئەنجامدا نزیکەی 1725کەس گیانیان لەدەستدا.

لە دروستکردنیدا، پازدەھەزار کرێکار و ئەندازیار بەشدارببوون، گەورەترین کەشتی سەردەمی خۆی بوو قورساییەکەی پەنجاو دووھەزار و سێسەد و دە تۆن و درێژاییەکەی دووسەد و شەست و پێنج مەتر و بەرزاییەکەشی بیست و ھەشت مەتر بوو. تایتانیک سێ بزوێنەری گەورەی ھەبوو، کە دەیانتوانی خێرایی کەشتیەکە بگەیەنەننە کاتژمێرێکدا 43کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا. لە درووستکردنی کەشتیەکەدا باشترین تەکنەلۆجیای سەردەم و ھەموو رێوشوێنێکی پێویستی سەلامەتی و دژی نقوم بوون لە بەرچاو گیرابوون. ڕێبەرایەتی کەشتیەکە بە دەست کاپیتان ئیدوارد جان ئیسمیتەوە بوو.

لە سەرجەمی 2475 کەس کە لە کەشتیەکەدا بوون، 750 کەس ڕزگاریان بوو. تایتانیک پازدە دەرگای دڵنیایی و سەلامەتی ھەبوو کە ئەگەر بگیرانایە، ئەگەری ئەوە نەبوو ئاو لە شوێنێکی دیکەوە بێتە ناو کەشتییەکە. زۆربەی ئەندازایارەکانی ئەو سەردەمە لەسەر ئەوبڕوایە بوون کە هیچ ئەگەرێک نییە تایتانیک ڕۆژێک نقوم بێت. ئەو کەشتییە سێ پۆلێنی بۆ ھەڵگرتنی میوانان ھەبوو. پۆلێنی نمرە یەک بۆ دەوڵەمەندەکان، پۆلێنی نمرە دوو بۆ ئەوکەسانەی کە توانای ئەوەیان ھەبوو گەشتی هێمن و ئارام بکەن و بارودۆخی داراییان ماممناوەند بوو. پۆلێنی نمرە سێش بۆ ئەو سەرنشینانە بوو کە خەڵکی ئاسایی بوون دەکەوتە لای ھەرە ژێرەوەی کەشتییەکە.

کەشتی تایتانیک چۆن نقووم بوو؟

شەوی چواردەی نیسانی1912، لە کاتژمێر 11:40 خولەکی شەودا، لە کەشتییەکەدا ڕایگەیاندرا، کە شاخێکی سەھۆڵ لە پێش کەشتییەکەوە لەسەر دەریا دێتە بەرچاو. دەبێت ئەوەش باسبکرێت کە پێش ئەویش تایتانیک لە کەشتییەکانی دەوروبەریەوە پەیامی بۆ ھاتبوو کە ئەو شوێنە مەترسیدارەو پڕە لە پارچەسەھۆڵی کێوئاسا. خودی دەزگای سەلامەتی کەشتی تایتانیکیش چەندینجار زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێدابوو و تاقمی سەرنشینانی کەشتیەکەی لە مەترسی کێوە سەھۆلینەکانی سەر رێگا و دەوروبەر ئاگادار کردبوەوە. بەڵام وادیار ئەو ئاگادارکردنەوانە بە هەند وەرنەگیراون.

پاش ئەوەی هاواردەکرێت، کە کێوە بەفرێکی گەورە لە پێش کەشتیەکەوەیە، دەستبەجێ لە ژووری کاپتنی کەشتییەکەوە فەرمان دەدرێت تا تایتانیک بەرەو لای چەپ بڕوا بۆئەوەی بەر کێوە سەھۆڵینەکە نەکەوێت. پاش تێپەڕینی 35 چرکە بە سەر فەرمانەکەی کاپتندا، ھیچ پەرچەکردارێکی خێرا ئەنجام نەدرا و کەشتیەکە ھەروا بە خێرایی 40 کیلۆمیتر لە کاتژمێرێکدا بەرەو کێوێکی سەھۆلینی گەورەی چەند میلیۆن تۆنی دەڕۆیشتە پێش. پاش تێپەڕینی 37 چرکە کەشتییەکە دەستی بە سوڕان بەرەو لای چەپ کرد. کێوە سەھۆلینەکە بە پێش و بە قەراغی تایتانیکدا تێپەری. کاپتن پێی وابوو تایتانیک لە مەترسییەکە ڕزگای بووە. بەڵام لەناکاو دەنگێکی گەورە لە لای چەپی کەشتییەکە کە خورپە و ترسی خستە دڵی کاپتن و ھەموو دەستەی دەریاوانی کەشتییەکەوە. بەڵێ تایتانیک بەر کێوە سەھۆڵینەکە کەوت. کاپتن ئیسمیت، کە کاپتنی کەشتییەکە بوو، لەگەڵ ئەو دەنگە بەرزە لە خەو ڕاپەڕی و پرسی چی قەوماوە؟”، پێیان وت کە تایتانیک بەر کێوی سەھۆڵین کەوتووە. مەلەوانەکان وتیان ھەموو ماتۆڕەکانمان خامۆش کردوون. بەمجۆرە خێڕایی کەشتیەکە کەم کەم ھاتە خوار وسەرەنجام وەستا.

کاپتن پرسی دەرگاکان داخراون؟ وەڵام درایەوە کە ھەموو دەرگاکان داخراون. تۆماس ئیندرۆز، کە دیزاینەری تایتانیک بوو، بۆخۆی یەکێک بوو لە دەستەی فەرماندەیی تایتانیک. کاپتن ئیسمیت، وتی بەشەکانی 1,2,3,4,5 پڕ لە ئاو بوون. ئەوە دەتوانێت چ بگەیەنێت؟ تۆماس بە ڕەنگێکی ھەڵبزڕکاو وتی ئەوە مانای وایە تایتانیک خەریکە نقوم دەبێت. کاپتن دەڵێ ئاخر تۆ وت تایتانیک ھەرگیز نقوم نابێت. بەڵێ من وتم ئەگەر بەشەکانی یەکەم و دوەم و سێھەم پڕ بن لە ئاو نقوم نابێت و تەنانەت ئەگەر بەشی چوارەمیشی پڕ بێ لە ئاو نقوم نابێت. بەڵام بەشی پێنجەم چی؟ ئێستا تۆ باسی ئەوە دەکەی کە بەشی پێنجەمیشی پڕە لە ئاو. کاپتن پرسی چەند کاتمان ھەیە؟ نازانم لانی زۆر دوو کاتژمێر کات هەیە و تایتانیک دەکەوێتە ژێر ئاو.

لە کاتژمێر 12:15 خولەکی شەو پەیامێک بۆ کۆمەک ئاراستەی نزیکترین کەشتی لە تایتانیک دەکرێت، کە کەشتییەک بوو بە ناوی کالیفۆڕنیا. بەڵام چونکە دۆخەکە لەکاتێکدا دەبێت کە کاتی خەو و پشوودانە کالیفۆڕنیا پەیامەکەی پێناگات. کەشتییەکی تر بە ناوی کارپاتیا پەیامی تایتانیکی پێدەگات و وەڵام دەداتەوە کە ئێمە بەرەو ئێوە بەڕێ دەکەوین. بەلام ئەوان 92 کیلۆمیتر لە تایتانیکەوە دوور بوون. کاتژمێر 12:45 خولەکی شەو تایتانیک بە نیشانەی داوای کۆمەک و بە ھاوار ھاتنەوە، دەست دەکات بە تەقاندن و ھەڵدانی موشەکی بڵێسەدار. دواتر ھەر خولەکێک یەک موشەک ھەڵدەدات و کاتژمێر 4:00ی شەو ئیدی شوێنەوارێک لە تایتانیک نامێنێت.

دوای ئەوەی تایتانیک بەر کێوە سەھۆڵینەکە دەکەوێت، لە لای خوارەوە کونێکی تێدەبێت و بەمجۆرە ئاو دەچێتە پێنج بەش لە سەرجەمی شانزە بەشی لای خوارەوەی کەشتییەکەوە. لەکاتێکدا تایتانیک لە بەهێزترین پۆڵای سەردەم دروستکرابوو دەوترا ئەو دیوارە پۆڵاینانەی تایتانیک ھیچ شتێک کاریان لێناکات. لە ماوەی دوو کاتژمێر و نیودا تایتانیک پڕبوو لە ئاو و لەئەنجامدا نقوم بوو.

ژمارەیەک لە سەرنشینان و ئەو کەسانەی کاریان دەکرد لە کەشتییەکە بەھۆی بەکارھێنان و سوود وەرگرتن لە چووپەکانی ڕزگاربوون توانیان دەربازبن. شایانی باسە بە ھۆی بێ سەرەوبەرەیی و ناکارایی و نە شارەزایی بەشێکی زۆر لە کارمەندنی تایتانیک، لە ھەموو بەلەمەکانی ڕزگاربوون بە چاکی کەڵک وەرنەگیرا و ھەندێکیان بە نیوەخاڵی دەڕۆیشتن ئەوە لە دۆخێکدابووکە جێگای بەتاڵیان زۆربوو دەتوانرا کەسانی دیکەی تێدا دانیشن، هەروەها ژمارەی بەلەمەکانی ڕزگاربوون لە چاو ژمارەی ئەو خەڵکە کە تایتانیک دەیتوانی ھەڵیان بگرێت زۆر کەم بوون.

ژمارەی بەلەمەکانی ڕزگاربوون بەشی 1387 کەسیان دەکرد، ئەوە لە کاتێکدا تایتانیک لەو ژمارەیە زۆر زیاتری تێدابوو، لەوەش خراپتر ئەوەبوو کە بەشێک لەو بەلەمانەش کەڵک لێوەرگرتنیان زۆر سەختبوو و بە جۆرێک دامەزرابوون کە کارکردنیان ھەم ئاڵۆز و ھەم تکنیکی تایبەتی و شارەزایی پێویستی دەویست کە کادرەکانی کەشتیەکە نەیان بوو.

لە بەرئەوەی دەستەی تایتانیک بەپێی ڕێکەوتنی نێوان خۆیان ڕزگارکردنی ژنان ومنداڵەکانیان خستە پلەی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی ڕزگاربوون، بەشی زۆری ئەوانەی لە کەشتیەکەدا مردن پیاوان بوون. نەوەد لەسەدی ئەو پیاوانەی لە کەشتیەکەدابوون، بەھۆی ئەوە کە دەبوایە لە پێشدا ژنان ومنداڵەکان بگوازرانایەتەوە ھەرلەجێی خۆیان مانەوە تا تایتانیک نقوم بوو و لە سەرەتا کاتەکانی چونە ناو ئاو لە ئاکامی سەرما و لە خوارەوەبوونی پلەی گەرمای ئاوەکەدا مردن و چەن کاتژمێر دواتر تەرمەکانیان بەھۆی بەلەمی ڕزگاربوونی ئەو کەشتییەوە گیرانەوە کە بە ھاوار تایتانیکەوە ھاتبوو.

Истории реальных пассажиров «Титаника», которые не смогли спастись с  корабля | Русское Радио | Дзен

کەی کەشتییەکە دۆزرایەوە؟

کەشتی تایتانیک لەدوای نقومبوونی 73 ساڵی ویست تا بدۆزرێتەوە و شاخە سەهۆڵیەکەی کە تایتانیک خۆی پێدا کێشا تەمەنی دوو هەزار ساڵ بوو.

فیلمی تایتانیک کەی دروستکرا؟

فیلمی تایتانێک لە ساڵی 1995 دەست بە دروستکردنی کرا، ‏‎فیلمێکی درامی و رۆمانسیە لایەن دەرھێنەری بەناوبانگ جەیمس کامیرۆنە،  کاری دەرھێنانی بۆ کراوە، لە ناوەڕۆکدا باسی کارەساتی نوقومبوونی کەشتیە مەزنەکەی تایتانیک دەکات لە یەکەم گەشتیدا لەڕێگەی ئۆقیانووسی ئاتلانتیک، کە لیوناردۆ دیکاپریۆ و کەیت وینساێت بە ڕۆڵی سەرەکی بەشداربوون بە کەسایەتیەکانی جاک داوسن و رۆز دیویت بوکاتر، کە لە دوو چینی کۆمەڵایەتی جیاوازن و دەکەونە ناو خۆشەویستیەوە لە گەشتەکەدا ساڵی 1912 لەناو کەشتی ئاڕ ئێس تایتانیک، ‏‎کامیرۆن ڕووداوەکانی لە نقومبوونی کەشتی تایتانیک وەرگرتووە، فیلمەکە لە سەردەمی خۆی زۆرترین تێچووی ھەبووە واتا لە ھەموو فیلمێک زیاتر پارەی تێدا خەرجکراوە و گەیشتە 200 ملیۆن دۆلار دواتر دوای ئەوەی لە 12/12/1997 دەرچوو سەرکەوتنێکی زۆر باشی بەدەستھێنا لە ڕووی دارایی بازرگانییەوە، پاڵێوراو بوو بۆ 14 خەڵاتی ئۆسکار و توانی 12خەڵاتی بەدەستبھێنێت کە تێیدا خەڵاتی باشرین فیلم و باشترین دەرھێنەری بەدەستھێنا، قازانجەکەی لە جیھاندا گەیشتە 2.15 ملیار دۆلار لەکاتێکدا تێچووەکەی 200 ملیۆن دۆلار بوو.

بعد 21 عاماً من عرضه.. أين صدَقَ Titanic في نقل الوقائع وأين كذب؟!

لەدوای نقومبوونی دەیان چیرۆک لەبارەیەوە بڵاوبووەوە هەریەکێکیان هۆکارەکەی دەگێڕایەوە بۆ شتێک.

بەپێی یەکێک لە بیردۆزەکان  نەفرەتی شازادەیەکی مۆمیاکراوی میسری هۆکارێک بوو، ڕۆژئاواییەکان زۆر باوەریان بەم چیرۆکە هەیە، مۆمیاکە شازادەیەکی میسریە و دەگەڕێتەوە بۆ هەزار و 500 ساڵ پێش زایین لەساڵی 1890 دۆزراوەتەوە و بە بازرگانێکی ئەمریکی فرۆشراوە، دواتر ئەویش بە زانایەکی بەڕیتانی فرۆشت و دوو ڕۆژ دوای فرۆشتنی بازرگانە ئەمریکییەکە بە هۆکارێکی نادیار مرد، ئەو زانایەشی کڕیبووی دوای سێ ڕۆژ لەکاتی ڕاوکردندا تاپڕەکەی دەستی پێدا تەقیو بەهۆیەوە گیانی کەدەستدا، دواتر دوو هاوڕێ لەکاتی گواستنەوەی مۆمیاکەدا یارمەتییان دابوو لە هەلومەرجی نادیاردا مردن، دوایین کەسیش کە مرد خزمەتکارەکەی بوو، لەکۆتاییدا بڕیاری دوورخستنەوەی مۆمیاکە درا بۆیە وەک دیاری پێشەکەش بە مۆزەخابەیەکی بەریتانی کرا، بەڵام دوای چەند ساڵێک ئەوانیش بڕیاری دوورخستەنەوەیان دا چونکە لە شەواندا پاسەوانەلان گوێیان لە گریان دەبوو کە لەناو تابوتی مۆمیاکەوە دەبیسترا، هەروەها چەند منداڵێکی ئەو پاسەوانانەی بە درێژای کە بە درێژایی ئەو چەند ساڵە لە مۆزەخانەکەدا بوون تووشی سوورێژە بوون و لەماوەی حەوت ڕۆژدا گیانیان لەدەستدا، دوو ڕۆژ پێش ئەوەی مۆمیاکە دووربخرێتەوە ژنێکی ڕۆحیانی بەناوبانگ بەناوی هێلینا بلاڤاتسکی، سەردانی مۆزەخانەکەی کرد و هەر بە چوونە ژوورەوەی تووشی ترسێکی زۆر بوو و وتی، شازادەکە خاوەندی هێزێکی شاراوەی خراپە، تەنها چارەسەر کوشتنی شازادەکە و دووبارە مۆمیاکردن و شاردنەوەیەتی و پێویستە بە زووترین کات ئەم کارە بکرێت بۆئەوەی کارەسات ڕوونەدات، بڕیاردرا مۆمیاکە بە مۆزەخانەی نیویۆرک بفرۆشرێت هۆکاری سەرەکیشی بۆ گواستنەوەی لە بەڕیتانیاوە بۆ ئەمریکا کەشتی تایتانیک بوو، کە بڕیاربوو گەشتەکەی لە 15 نیسانی 1912دا دەستپێبکات، ڕۆژنامەوانێک ڕۆژێک پێش نقومبوونی تایتانیک چیرۆکی مۆمیاکەی بۆ سەرنشینەکان دەگێڕایەوە و ئاماژەی بەوەکرد نیگەرانە لەبارەی ئەوەی کەسێکی دیکە بەهۆی مۆمیاکەوە بمرێت یان کارەساتێک دروستبکات، ئەوەش ترس و دڵەڕاوکێی بۆ سەرنشینەکان دروستکرد، بەڵام 24 کاتژمێر بەسەر قسەکانیدا تێنەپەڕی و کارەساتی نقومبوونی تایتانیک ڕوویدا، دوای ڕووداوەکە و نقومبوونی ملیۆنەرێکی ئەمریکی مۆمیاکەی دۆزییەوە لەئەنجامدا تابوتەکەی رەوانەی بەڕیتانیا کردەوە و شازادە مۆمیاکەش ڕەوانەی کەندا کرا و دواتر گەیشتە ئیرلەندا، بەمشێوەیە چیرۆکی تایتانیک و مۆمیاکە کۆتایی هات و لەوکاتەوە هیچ شتێکی لەبارەوە نەزانراوە و ڕۆژئاواییەکان دەڵێن، شازادە مۆمیاکراوەکە هۆکاری نقومبوونی کەشتییەکە بووە.

بعد اختفاء الغواصة تيتان.. هل لعنة تابوت المقبرة المصرية تلاحق سفينة تيتانيك؟اليوم  السبت، 24 يونيو 2023 03:56 مـ

هاوکات، بیردۆزەی پیلانگێڕی بیمەی ساختە یەکێکی دیکەیە لە بەناوبانگترین بیردۆزەکانی تایتانیک. ئەمە وا دادەنرێت کە کەسێک تایتانیکی گۆڕی بۆ کەشتییەکی تری هێڵی ئەستێرەی سپی RMS ئۆڵۆمپی. بەڵام وەک پۆڵ بێرنز، جێگری سەرۆک و بەڕێوەبەری مۆزەخانەی تایتانیک لە میسوری و تێنێسی، دەڵێت “ئەمە هیچ مانایەکی نییە.”

ئەم بیردۆزە بەو ڕاستییەوە دەست پێدەکات، کە کەشتی ئۆڵۆمپی لە ئەیلولی 1922 لە کاتی گەشتکردن لە ساوتهامپتۆنەوە بۆ نیویۆرک زیانی بەرکەوتووە، بەمەبەستی چاککردنەوەی لەلایەن کۆمپانیای هارلاند و وۆڵف لە بێلفاست گەڕێندرایەوە. کۆمپانیاکە کەشتییەکەی ئۆڵۆمپی چاککردەوە و گەڕایەوە نیویۆرک. دواتر گەڕایەوە بۆ بێلفاست بۆ چاککردنەوەی زیاتر لە ئازاری 1912، چەند هەفتەیەک پێش ئەوەی کەشتی تایتانیک بڕوات.

بیردۆزی پیلانگێڕییەکە ئاماژە بەوە دەکات کە هەندێک کەس یان خەڵک بۆیان دەرکەوتووە کە ئۆڵۆمپیاد زیانی زۆری پێگەیشتووە بۆ ئەوەی قازانج بکات، بۆیە لە هەندێک کاتدا ئەوانیان لەگەڵ کەشتی تایتانیک ئاڵوگۆڕ کردووە بۆ ڕزگاربوون لەو کەشتییەی کە بە مەبەست زیانی پێگەیشتووە، بەوشێوەیەش پارەی بیمە بەدەست دەهێنن و لە پرۆسەکەدا کۆمەڵێک خەڵک دەکوژن.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا