تەندروستی فەڵەستین دوایین ئاماری قوربانیانی لە کەرتی غەززە ڕاگەیاند

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر کەرتی غەززە، ژمارەی قوربانیان لە کەرتی غەززە بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە و ژمارەی کوژراوان 29 هەزاری تێپەڕاند.

ئەمڕۆ دووشەممە26ی شوبات، وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ڕایگەیاند، لە سەرەتای جەنگەوە تائێستا لە کەرتی غەززە 29 هەزار و 782 کەس کوژراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەهەمان کاتدا تائێستا 70 هەزار و 43 کەسی دیکەش برینداربوون.

لەکاتێکدا، لەڕۆژی 7ی تشرینی یەکەمەوە، جەنگ لەنێوان ئیسرائیل و فەڵەستین دەستیپێکرد و تا ئەمڕۆش بەردەوامی هەیە، بەهۆیەوە قوربانییەکی زۆر لە کەرتی غەززە کەوتووەتەوە و بەردەوامیش لە بەرزبوونەوەدایە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا