ترەمپ هۆشداریدەدات لە دەستبەرداربوونی چین لە دۆلار

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی پێشووی ئەمریكا دەڵێت، دەستبەرداربوونی چین لە دۆلار وەك ئەوەیە ئەمریكا جەنگێكی جیهانی بدۆڕێنێت.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكا، لەبارەی هەڕەشەكەی چین بۆ دەستبەرداربوون لە مامەڵەكردن بە دۆلار هۆشداریدا و رایگەیاند، دۆلاری ئەمریكی دراوێكی سەرەكی یەدەگی جیهانییە و لە سەرتاسەری وڵاتانی جیهانیش بەكاردەهێنرێت، بەڵام سیاسەتی ئێستای ئیدارەی كۆشكی سپی دەبێتە هۆی ئەوەی لە داهاتوویەكی نزیكدا دۆلاری ئەمریكی پێگە جیهانییەكەی لە دەستبدات.

لەبارەی هەڕەشەكەی چین سەرۆكی پێشووی ئەمریكا دەڵێت، دەستبەرداربوونی چین لە دۆلار وەك ئەوەیە ئەمریكا جەنگێكی جیهانی بدۆڕێنێت، بۆئەوەی دەستبەرداری مامەڵەكردن بە دۆلار دەبێت و دراوی تر لە مامەڵە و بازرگانییە نێودەوڵەتییەكانیدا بەكاردەهێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا