گەشتیارێک بە 144 ڤیزاکارتەوە دەستگیرکرا کە دەیویست بیباتە دەرەوەی وڵات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق ڕایگەیاند، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف تۆمەتبارێک دەستگیرکراوە، کە 144 ڤیزاکارتی پێبووە و دەیویست بیباتە دەرەوەی وڵات.

ئەمڕۆ سێشەممە2ی ئایار، دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، بەپێی ڕێنماییەکانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە بەدواداچون بۆ قاچاخچییەکانی دراو و هەموو بابەتێکی پەیوەست بە دەرکردنی دراو بە پێشێلکردنی کۆنتڕۆڵەکان، کە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ئابوری عێراق هەیە، کارمەندانی دەروازەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف توانیان گەشتیارێکی عێراقی دەستگیربکەن، کە 144 ڤیزاکارتی پێبووە و دەیویست بە قاچاغ بیباتە دەرەوەی وڵات.

ڕوونیکردەوە، تۆمەتبار دەستگیرکراوە و دەست بەسەر کەلوپەلەکانیشیدا گیراوە، هەروەها پەڕاوی فەرمی دەستگیرکردن ڕێکخراوە و ڕادەستی بنکەی پۆلیسی فڕۆکەخانەکرا، بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان و لێکۆڵینەوە.

ئاماژەی بەوەکرد، دەستەی دەروازە سنورییەکان، بەپێی ڕێنماییەکانی حکومەت بۆ نەهێشتنی ئۆپەراسیۆنی قاچاخچێتی لە سەرجەم دەروازە سنورییەکان کاردەکات و بەردەوامە لە جێبەجێکردنی پلانەکانی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا