سەدر دەستپێشخەرییەكی نوێ‌ بۆ پێكهێنانی حكومەت دەخاتە ڕوو

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر دەستپێشخەریەكی نوێ بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق ئاشكرابكات، سەرچاوەیەكی نزیكیش لەسەدر ئاماژەی بەوەداوە، بۆ ئەو دەستپێشخەریە سەدر مەرجێكی بنەڕەتی هەیە.

میدیای عێراقی لەزاری سەرچاوەیەكی نزیك لەڕەوتی سەدر رایگەیاند: لە چەند رۆژی داهاتودا موقتەدا سەدر دەستپێشخەرییەكی نوێ ڕادەگەیەنێت تایبەت بە پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق ‌و ئەو دەستپێشخەریەش دەخاتە بەردەم سەرجەم لایەنە سیاسییەكان.

سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكراكردووە، لەو دەستپێشخەریەدا سەدر داوادەكات لەلایەنە سیاسییەكان پەلەبكەن لەپێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق، بەڵام نابێت نە ڕەوتی سەدرو نە دەوڵەتی یاسا بەسەرۆكایەتی نوری مالیكی بەشداریی تێدابكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا