قوباد تاڵەبانی: ئەوپەڕی هەوڵەکانی خۆمان دەخەینەگەڕ بۆ بەهاناوەچوونی لێقەوماوان

پۆڵەتیک پرێس:

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە بروسکەیەکدا رایگەیاند، ئەوپەڕى هەوڵەکانی خۆمان دەخەینەگەڕ بۆ بەهاناوەچوونی لێقەوماوان و هەموو ئەوانەى بەهۆى کاریگەرییەکانی هێزی سروشتەوە رووبەڕووى زیان بونەتەوە.

ئەمڕۆ هەینی لە بروسکەیەکدا قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، “بەداخەوە بە‌ھۆی کاریگەرى ئەو شەپۆلی باران و لافاوەى کە لە دوێنێ شەوەوە سنورى پارێزگاى هەولێری گرتۆتەوە ژمارەیەک هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و زیانێكی زۆریش بەماڵ و موڵکى هاوڵاتیان گە‌یشتووە”.

وتیشی: لەکاتێکدا غەمباری و هاوسۆزی خۆمان لەگەڵ کەسوکارى قوربانیانی ئەو کارەساتە سروشتییەدا دەردەبڕین، وەک حکومەتى هەرێمی کوردستان ئەوپەڕى هەوڵەکانی خۆمان دەخەینەگەڕ بۆ بەهاناوەچوونی لێقەوماوان و هەموو ئەوانەى بەهۆى کاریگەرییەکانی هێزی سروشتەوە رووبەڕووى زیان بونەتەوە.

شەوی رابردوو لافاوێکی بەهێز سنوری پارێزگای هەولێری گرتەوە بەهۆیەوە چەندین کەس گیانیان لەدەستدا و زیانێکی ماددی زۆریش بەر هاوڵاتیان کەوت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا