یەكێتی مامۆستایان داوای گێڕانەوەی موچە پاشەكەوتكراوەكان دەكات

پۆڵەتیك پرێس

یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لە ساڵیادی دامەزراندنیدا داوای كۆتایی هێنان بە لێبڕینی موچە و گەڕانەوەی موچە پاشەكەوتكراوەكان دەكات.

ئەمڕۆ شەممە، 59 ساڵ بەسەر دامەزراندنی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان تێدەپەڕێت، لەو یادەشدا یەكێتییەكە داوا لە حكومەت دەكات، پاشەكەوتی موچە بۆ مامۆستایان بگەڕێنێتەوە.

لەراگەیەندراوێكدا یەكێتی مامۆستایانی كوردستان رایگەیاند: “داوا لەحكومەتی هەرێم دەكەین كۆتایی بە لێبڕینی نایاسایی موچە بهێنێت و هەژماری بانكی بۆ سەرجەم مامۆستایان بكاتەوە و موچەی ئەو مانگانەیان بۆ بگەڕێنێتەوە كە نەدراون یان پاشەكەوت كراون”.

لەراگەیەندراوەكەدا یەكێتی مامۆستایان داوای پەسەندكردنی پرۆژەیاسای پارێزبەندی مامۆستایان دەكات كە 3 ساڵ لەمەوبەر رەوانەی پەرلەمانی كوردستان كراوە، هەروەها داوا دەكەن خزمەتی مامۆستایانی وانەبێژ لە بەرچاو بگیرێت و بە بەردەوامی شایستە داراییەكانیان پێبدرێت و بە گرێبەست یان هەمیشەیی دایان بمەزرێنن”.

یەكێتی مامۆستایان جەخت لە پلە بەرزكردنەوە و دەكەن كە لە ساڵی 2015ەوە راگیراوە، داوا دەكەن یاسای چاكسازی دەست بۆ دەرماڵەی مامۆستایان بە گشتی و مامۆستایانی زانكۆ بە تایبەتی نەبرێت و لە یەكخستنی یاسای خانەنشینیش دادپەروەری لەبەرچاو بگیردرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا