پۆڵەتیک پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
باربارا لیف، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزیک کۆتایی بە سەردانەکەی بۆ بەغدا هێنا و بەرەو هەرێمی کوردستان بەڕێکەوت.
بەگوێرەی بڵاوکراوەی باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا، باربارا لیف لە سەردانەکەیدا بۆ هەولێر لەگەڵ چەند بەرپرس و سەرکردەیەکی کورد کۆدەبێتەوە.
پێشتر سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار ئاشکرای کرد، ئامانج لە سەردانەکەی باربارا لیف گەیاندنی پەیامی هۆشداری نێودەوڵەتی بووە بە بەرپرسان و سەرکردە عێراقییەکان لەبارەی قەیرانی سیاسی و چەکداری ماوەی ڕابردووی بەغدا و مەترسییەکانی بۆسەر عێراق.