ئاسایشی سلێمانی دوو تۆمەتبار دەستگیردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ، بەتۆمەتی هەڕەشەكردن لە ئافرەتان و فێڵكردن و جادوكردن ( دوو ) تۆمەتبار دەستگیردەكەن و ڕووبەڕووی یاسایان دەكەنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لە درێژەی كارو چالاكیەكانی هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی، لەڕۆژی 13_4_2023 لەناو شاری سلێمانیدا ، توانیان ( دوو ) تۆمەتبار بەناوەكانی ( أ ، أ ، ف ) لەدایك بوی 1975 ، ( د ، ع ، م ) لەدایك بوی 1985 دەستگیربكەن ، بە تۆمەتی هەڵخەڵەتاندن و فریودان و هەڕەشەكردن لە ئافرەتان و زۆرلێكردنیان بۆ كاری بەدڕەوشتی و جادو و نوشتەكردن ، كە چەندین ئافرەت بونەتە قوربانی و لە ژێر هەڕەشەدا بەكاریان هێناون.

ئەوەشی خستەڕوو، دوای گەڵاڵە بوونی زانیاری تەواو و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، بەپێی مادەیی ( 2 ) ی خراپ مامەڵەكردن بە ئامێرەكانی پەیوەندی و دەستدرێژی بۆ سەر ئافرەتان و جادووكردن ، تۆمەتباران دەستگیركران و لەهەمان كاتدا دەستگیرا بەسەر ( چەكێكی جۆری ئێم فۆڕ ، دوو دەمانچە ، چەندین چەقۆ و خەنجەر ، بڕێك پارەی ساختە ، چەندین پەرتوك بۆ فێربوونی دوعا و نوشتە ، مەوادی نوشتە و جادو ).

ئاماژەی بەوەشكرد، پاشان تۆمەتباران ڕووبەڕووی یاساكرانەوە ، لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكەیان بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا