تەندروستی جیهانی لەبارەی خراپی دۆخی تەندروستی لە غەززە هۆشداری دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، لەبارەی خراپی دۆخی تەندروستی لە کەرتی غەززە هۆشداری دەدات و ئاشکرایکرد، ئەگەر دۆخی تەندروستی غەززە چاک نەکرێت ئەوا نەخۆشییەکان زۆر زیاتر لە بۆردوومانەکان خەڵک دەکوژن.

مارگارێت حاریس، وتەبێژی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند،” 1.1 ملیۆن کەس لە پەناگەکانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان و بەپێی لێکۆڵینەوەکان ژمارەیەکی زۆر نەخۆشی گوازراوە لەناو ئەو پەناگانەدا بڵاوبوونەتەوە و ڕێژەی توشبوون بە سکچوون لەناو منداڵانی تەمەن پێنج ساڵ و گەورەتر نزیکەی 100 ئەوەندەی دۆخی ئاساییە”.

ئاماژەی بەوەکرد، هیچ چارەسەرێک بۆ ئەوانە نییە کە تووشی سکچوون دەبن و بەوشێوەیە تەندروستی منداڵان خراپتر دەبێت و ئەگەری مردنیان زیاتر دەبێت و جەختیکردەوە،” ئەگەر سیستمی تەندروستی کەرتی غەززە چاک نەکرێتەوە ئەوا ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی دەبینین بەهۆی نەخۆشییەوە بمرن بەراورد بەو کەسانەی بەهۆی بۆردوومانەکانەوە مردن”.

ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕوونیکردەوە، تەنها 16 نەخۆشخانە لە کەرتی غەززە کاردەکەن، کە پێنجیان لە باکوورن و تەنها چەند کاتژمێرێک بەردەستن و ئەوانی دیکەش لە باشوورن و تەنها لە یەک دانەیان نەشتەرگەری ئاڵۆز دەکرێت.

لەڕۆژی 7ی تشرینی یەکەمەوە، شەڕ و ئاڵۆزییەکان لەنێوان فەڵەستین و ئیسرائیل دەستیپێکرد و بەهۆیەوە قوربانییەکی زۆر لەهەردوولا کەوتەوە، لە ڕۆژی 22ی تشرینی دووەمیش بەنێوەندگیری قەتەر و میسر و ئەمریکا ئاگربەستێکی چوار ڕۆژە لەنێوان فەڵەستین و ئیسرائیل ڕاگەیەندرا و دواتر بۆماوەی دوو ڕۆژی دیکە درێژکرایەوە، لەئێستاشدا قەتەر و میسر كار بۆ رێككەوتن لەسەر ئاگربەستێكی درێژخایەن لە غەززە دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا