خولی چوارەمی دیالۆگی ستراتیژی ئەمریکا و عێراق بەڕێوەدەچێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

تیمێکی حکومی دەستی بەئامادەکاری کردووە لەگەڵ باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا، بۆ دیاریکردنی وادەی خولی چوارەمی دیالۆگی ستراتیژی کە بڕیارە لەدوای پشووی جەژنی قوربان، لەواشنتۆن بەڕێوەبچێت.

دوو بەرپرسی دیاری حکومی عێراق رایانگەیاند، بڕیارە دوای پشووی جەژنی قوربان، خولی چوارەمی دیالۆگی ستراتیژی نێوان ئەمریکا و عێراق بەڕێوەبچێت و لەدیارترین ئەو دۆسیانەش کە تاوتوێ دەکرێن، کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکایە لەعێراق.

لەمانگی نیسانی رابردوودا خولی سێیەمی دیالۆگی ستراتیژی نێوان ئەمریکا و عێراق بەبەشداری ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بەڕێوەچوو، کە تیایدا رێککەوتن لەسەر ئەوەکرا هێزەکانی ئەمریکا تەنیا لەڕووی راوێژکاری و راهێنانەوە لەعێراقدا رۆڵیان هەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا