نوری مالكی: ئەوەی روويدا سەركەوتن بوو بۆ ئێمە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاساو سەركردەی چوارچێوەی هەماهەنگی دەڵێت، ئەوەی لە پەرلەمانی عێراق رویدا سەركەوتنی یەك لەسەر سێ بوە.

لەدوای ئەوەی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار دواخرا بۆ رۆژی چوارشەممەی داهاتوو، نوری مالكی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەوەی لە پەرلەمانی عێراق رویدا سەركەوتنی یەك لەسەر سێ بوە.

وتیشی: نامانەوێت هیچ لایەنێك دوربخەینەوە، قبوڵیشی ناكەین هیچ پێكاتەیەك هان بدرێت بەرەو ئۆپۆزسیۆن بون دەمانەوێت حكومەتێك پێكبهێنرێت ئەركەكانی راپەڕێنێت ئەمەی لە سایەی ئەم كەشوهەوایەدا پێكنایەت.

دوای ئەوەی كۆبوونەوەی تایبەتی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار ئەنجام نەدرا بەهۆی تەواو نەبوونی رێژەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمانی عێراق، كۆبوونەوەی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار دواخرا بۆ رۆژی چوارشەممە 30_3_2022.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا