گەریلا كوژرانی نۆ سەربازی دیكەی توركیای راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەپەگە ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هەشت چالاكیی گەریلاكان، نۆ سەربازی سوپای توركیا كوژراون و دوو سەنگەریش تێكشكێندراون.

رۆژی یەك شەممە، 9_10_2022 ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە ڕاگەیەنراوێكدا زانیاری لەبارەی هەشت چالاكیی گەریلاكان لە ناوچەی بەرخۆدانی زاپ و خواكورك بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیەنراوەكەی هەپەگەدا هاتووە، تیمە گەڕۆكەكانمان كە لە سەنگەرەكانی جەنگدا خۆنەویستانە دژی هێرشی توركیا شەڕ دەكەن و جوگرافیای كوردستان بە سەركەوتوویی بەكاردەهێنن، گورزی قورس لە سوپای توركیا دەدەن.

هەپەگە ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ئەنجامی هەشت چالاكیی گەریلاكان، كە لە ڕۆژانی نێوان 6 بۆ8 ی ئەم مانگە لە ناوچەی بەرخۆدانی زاپ و خواكورك ئەنجامدراون، نۆ سەربازی توركیا كوژراون و دوو سەنگەریش تێكشكێندراون.

لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیەنراوەكەی هەپەگە دا هاتووە، سوپای توركیا شەش جار بە بۆمبی قەدەغەكراو و چەكی كیمیایی، 13 جار بە فڕۆكەی جەنگیی، دەیان جار بە كاتیوشا و تانك و چەكی قورس بۆردوومانی ناوچەكانی بەرخۆدانی كردووە و جارێكی دیكە تاوانی جەنگیی ئەنجامداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا