ڕێککەوتنەکەی ئیسرائیل و ئیمارات چوار خاڵکی گرنگ لەخۆدەگرێت

پۆڵەتیک پرێس

هەردوو وڵاتی ئیسرائیل و ئیمارات ڕێککەوتنێکی گرنگیان لەنێوان خۆیاندا ئەنجام داو بەو هۆیەوە چوار خاڵی سەرەکیان لە ئامانجی رێککەوتنەکە ئاشکراکردووە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەری سکای نیوزی عەرەبی، بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رێککەوتنەکەی لەگەڵ ئیمارات بە گرنگ وەسفکردووەو ئاماژەی بەوە کردووە کە رێککەوتنەکەیان پشتیبەستووە بە ئاشتی لەپێناوی ئاشتیدا.

لە تویتێکیشدا سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی بەوە کردووە کە رێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئیمارات بۆ زیاتر برەودان بووە بە بوارەکانی وەبەرهێنان لە وزەو تەندروستی و ئەمنیدا، جگە لە ئاشتی زیاتر لەنێوان هەردوو وڵاتدا.

هەر ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات پشتگیری ئەو هەنگاوانەیان کردووە کە پەیوەندی لەگەڵ هاوشێوەکەیاندا توندوتۆڵتر دەکات.

وەزیرانی دەرەوەی هەردوو وڵاتیش سوپاسنامەی وڵاتەکانیان گۆڕییەوەو ئاماژەیان بەوە کرد کە پابەند دەبن بە گرنگیدانی ئاشتی لەنێوان هەردوو وڵاتدا لەپێناوی گەشەپێدانی زیاتر.

رۆژی پێنجشەممەش سەرۆکی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان و رێکەوتنێکی مێژوویی نێوان ئیماراتی عەرەبی و ئیسرائیلی لەسەر هەموو ئاستەکان راگەیاند.
لە ناوەڕۆکی ئەو رێککەوتنەدا کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، هاتووە:
“ئیمارات و ئیسرائیل لەسەر هەڵپەساردنی پرۆژەی خستنەسەری کەناری خۆرئاوای فەڵەستین بۆ سەر ئیسرائیل، ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماتیەکان و ئاڵوگۆڕی وەبەرهێنان. هاوکات، لە کەرتی پەروەردە و بازرگانی و گەشتیاری و ئەمنیدا رێککەوتنیان کردووە.”

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا