ترەمپ بۆ هاووڵاتیانی ئەمریكا: هەواڵێكی گرنگتان پێڕادەگەیەنم

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی پێشووی ئەمریكا رایگەیاند، رۆژی سێشەممە 15ی تشرینی دووەم، لە ویلایەتی ئۆهایۆ “هەواڵێكی گرنگ” رادەگەیەنێت، چاوەڕوان دەكرێت ترەمپ بڕیاربدات خۆی بۆ پۆستی سەرۆكایەتیی ئەمریكا كاندید بكاتەوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی پێشووی ئەمریكا بە رۆژنامەوانانی وت: رۆژی سێشەممە 15ی تشرینی دووەم، هەواڵێكی زۆر گرنگ لە ویلایەتی فلۆریدا رادەگەیەنم.

ترەمپ لەبارەی هەواڵە زۆر گرنگەكە هیچی دیكەی نەدركاند، بەڵام پێشبینی دەكرێت رۆژی سێشەممەی داهاتوو ترەمپ خۆی بۆ سەرۆكایەتیی ئەمریكا كاندید بكاتەوە.

رۆژی سێشەممە 8-11-2022، لە كاتی بەشداریكردن لە دەنگدانی نیوە وەرزی ئەمریكا لە بنكەیەكی دەنگدانی فلۆریدا، ترەمپ وتی، سێشەممە رۆژ و شەوێكی خۆشمان دەبێت.

هەڵبژاردنی نیوە وەرزی كۆنگرێسی ئەمریكا لە كۆتایی دوو ساڵی یەكەمی سەرۆكایەتیی ئەمریكا و لە یەكەمین سێشەممەی مانگی تشرینی دووەمدا ئەنجام دەدرێت. هەڵبژاردنەكە بڕیار دەدات كێ كۆنترۆڵی كۆنگرێسی ئەمریكا دەكات.

لەم هەڵبژاردنەدا دەنگ لەسەر 435 ئەندامەكەی ئەنجوومەنی نوێنەران و 35 كورسی لە 100 كورسییەكەی ئەنجوومەنی پیران دەدرێت.وە لە كۆی 50 حاكمی ویلایەتەكانی ئەمریكا دەنگ لەسەر 35 یان دەدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا