پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر چوار كەسی دەستگیركرد بە تۆمەتی بڕینی كێبڵی كارەبایی لە شەقامی 150 مەتری شاری هەولێر.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، بەشی پۆلیسی فریاكەوتن، چوار تۆمەتباریان بەناوەكانی (هـ. س. ع.) و (ج. ل. س.) و (م. س. س.) و (ع. خ. ع.)، دەستگیر كرد كە لە شەقامی (150)م خەریكی بڕینی كێبلی كارەبایی بوون، لە كاتی دەستگیركردنیاندا دەست گیرا بەسەر مقەستێك و هەندێك كێبلی كارەبایی كە بڕیبوویان.
ئەوەشهاتووە، تۆمەتباران ڕادەستی نوسینگەی نەهێشتنی تاوان كران بۆ ئەوەی پەڕاوی لكۆڵینەوەیان بۆ بكرێتەوە و بدرێنە دادگا.