بڕیارێکی نوێ لەوەزارەتی ئەوقافەوە

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی ئەوقافی هەرێم بڕیاریدا، دیاردەی نوشتە و سیحر و جادوو قەدەغەبکات و سەرپێچیکارانیش رووبەڕووی یاسا بکاتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی ئەوقافی هەرێم لەڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، بەنوسراوی فەرمی جەخت لەسەر قەدەغەکردنی دیاردەی نوشتە و سیحر و جادوو و جۆرەکانی دەکرێتەوە.

ئەوەش هاتووە، “بەنوسراوی ژمارە (170) لەڕێکەوتی 27ی حوزەیرانی 2021، نوسینگەی وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، داوا لەوەزارەتی ناوخۆ دەکات وێڕای دەستخۆشی لەهەماهەنگی و کاری بەردەوام لەماوەی رابردوودا، لەئێستاشدا هەڵمەتێکی چڕ و ورد دەستپێبکەن بۆ نەهێشتن و بنەبڕکردنی دیاردەی نوشتە و سیحر و جادوو و دەرکردنی جن لەلایەن هەندێک کەسی بەرژەوەندخوازەوە”.

بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی ئەوقاف، بڕیارە سەرپێچیکاران رووبەڕووی یاسا بکرێنەوە و سزابدرێن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا