لە سەلاحەدین ژمارەیەك داعش كە پلەی باڵایان هەبوو كوژران

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شانەی راگەیاندنی ئەمنی رۆژی سێشەممە كوژرانی هەشت چەكداری پلە باڵای داعشی لە دۆڵی سەرسار لە پارێزگای سەڵاحەدین راگەیاند.

شانەكە لەڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردۆتەوە كە لە پرۆسەیەكی جۆریی كە فەرماندەی ئۆپراسۆنە هاوبەشەكان سەرپەرشتیكردوە و فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی سەڵاحەدین جێبەجێی كردووە، لەدوای چاودێریكردنی بەردەوام و پێدانی زانیاری ورد لەلایەن شانەی هەڵۆكانی هێزی ئاسمانی و فڕۆكەكانی سوپا لەسەر بوونی هەشت چەكداری پلە باڵای تاوانباری داعش لە ناو مۆڵگەیەكدا لە دۆڵی سەرسار لەپارێزگای سەڵاحەدین.

بەگوێرەی راگەیەنراوەكە، لەدوای پەیوەندیكردنی هێزە ئەمنییەكان بەجێبەجێكردنی پرۆسەكە و بە پاڵپشتی هێزی ئاسمانی توانرا ئابڵووقەی داعشەكان بدرێت و هێزەكانی فڕۆكەوانی توانییان ئەو داعشانە بە ئامانج بگرن و سەرجەمیان بكوژن و توانراش دەستبگیرێت بەسەر سەرجەم چەك و كەلوپەلە لۆجستییەكانی ناو مۆڵگەكە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک