پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لە درێژەی نیگەرانییەکانی ئێران لەبارەی جەنگەکەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ناوچەکە بەگشتی، وتی: فراوانکردنی بازنەی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس رووداوێکی “حەتمییە“.
ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ناوەڕۆکی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان ئەمیر عەبدوڵڵاهیان و هاوتا قەتەرییەکەی شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمانئال سانی، بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت: “بە لەبەرچاوگرتنی توندوتیژییەکانی شەڕی دژی هاوڵاتییانی مەدەنی لە غەززە،فراوانکردنی مەودای شەڕەکە بووەتە شتێکی حەتمی”.
هەروەها، تاران هێرشی حەماسی بۆ سەر ئیسرائیل لە ٧ی ئۆکتۆبەردا بەرز نرخاند و بە “سەرکەوتوو” وەسفی کرد، بەڵام رەتیکردەوە هیچ دەستوەردانێک لەوهێرشەدا هەبووبێت.
هاوکات، ئیبراهیم رەئیسیی، سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند کە وڵاتەکەی بە “ئەرکی خۆی دەزانێت پشتیوانی لە “بەرەی مقاوەمە” بکات، بەڵام جەختی لەوەکردەوە کە ئەوان سەربەخۆ هەڵسوکەوت دەکەن و هیچ فەرمانێک لە ئێران وەرناگرن.
ئەمریکا و ئیسرائیل زیاتر لە جارێک هۆشداری توندیان داوەتە ئێران کە دەستوەردان لەشەڕەکەدا نەکات، هەرچەندە ئێران تا ئێستا بەشێوەی راستەوخۆنەچووەتە شەڕەکەوە، بەڵام هێزەکانی نزیک لە خۆی لەسەر سنووری لووبنان و لە فەڵەستین رۆژانە لەشەڕدان لەدژی ئیسرائیل.