حاجی مەسیفی: بە یەکڕیزی کار بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێم بکەین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سکرتێری ئەنجوومەنی پشتیوانی یەكێتی رایگەیاند، راپەڕین بەرهەمی یەکڕیزی و تەبایی گەلی کورد بووە و دەبێت هەموومان کار لەسەر پاراستنی قەوارەی هەرێم بکەین و دەشڵێت، “ئەرکی خۆمانە قەوارەی هەرێم لە رێگەی دەستوورەوە بپارێزین”.

حاجی مەسیفی، سکرتێری ئەنجوومەنی پشتیوانی یەكێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە دیدارێکی تایبەتی پۆڵەتیک پرێسدا ئاشكرایکرد: راپەڕین بەرهەمی تەبایی و یەکڕیزی گەلی کورد و بەرەی کوردستانی بوو بەڵام ناکرێت رۆڵی سەرەکیی یەکێتی لە سەرۆکایەتیکردنی راپەڕین فەرامۆش بکرێت”.

حاجی مەسیفی لە ساڵیادی راپەڕیندا باسی لەوەکرد، بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێم دەبێت هەموو لایەنەکان بەگشتی و یەکێتی و پارتی بەتایبەتی یەکڕیز و تەبا بن و پێکەوە کار بۆ خۆشگوزەرانی خەڵک بکەن.
روونیشیدەکاتەوە، “راپەڕین بەرهەمی تەبایی و یەکڕیزی کورد و بەرەی کوردستانی بوو، ئێستاش ئەگەر یەکڕیز و تەبا بین، دەتوانین حکومەت و پەرلەمان درووستکەین و لەرێگەیەوە خزمەت بە خەڵکی هەرێمی کوردستان بکەین”.

لەکۆتایی قسەکانیدا، سکرتێری ئەنجوومەنی پشتیوانی یەكێتیی نیشتیمانیی کوردستان ئاماژە بەوەدەکات، ئەو مەترسیانەی لەسەر قەوارەی هەرێم هەن دەتواندرێت لەرێگەی تەبایی و یەکڕیزی و کارکردنی پێکەوەیی وەلابندرێن و دەشڵێت “ئەرکی خۆمانە وەک میللەتی کورد لە رێگەی دەستوورەوە کار بۆ پاراستنی بکەین”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا