ئیسرائیل پەیامێكی توندی ئاڕاستەی ئێران كرد

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند، چەندین ئامانجی گرنگی ئەتۆمی ئێرانیان دیاریكردووەو هێرشیان دەكەنە سەر.

وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند، پلانی نوێیان بۆ روبەڕووبونەوەی ئێران داڕشتووە، بەتایبەت بۆ بەرنامە ئەتۆمییەكانی ئەو وڵاتە.

ئاماژەی بەوەشكرد، پلانەكانیان بەوجۆرەیە كە چەندین دامەزراوەی گرنگی ئەتۆمی ئێران دەكەنە ئامانج و لەناویان دەبەن.

لە چەند رۆژی رابردودا كەشتییەكی ئیسرائیلی كرایە ئامانج و بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیلیش ئێرانی تاوانبار كرد بەوەی لەپشت بەئامانجگرتنی كەشتییە ئیسرائیلییەكەوە بووە.

دوای دەستبەكاربوونی جۆ بایدن وەك سەرۆكی نوێی ئەمریكا، ئیسرائیل وەك هاوپەیمانی سەرەكی ئەمریكا سیاسەتی خۆی بەرانبەر ئێران توندتر كردوەتەوەو دەیەوێت سنورێك بۆ پەلكێشییەكانی ئێران لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دابنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا