هاتووچۆی هەولێر شوفێران ئاگاداردەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ پێنج شەممە، بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر شۆفێرانی ئاگاداركردەوە لەو بەڵگەنامانەی پێویستن بەمەبەستی وەگرتنی فۆڕمی مۆڵەتی شۆفێری یان تازەكردنەوەی مۆڵەت.

بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئەمڕۆ پێنج شەممە ئاگاداریەكی بڵاوكردەوە و سەرجەم هاوڵاتیان و شوفێران لەكاتی سەردانیكردنی بەشی مۆڵەت بۆ وەرگرتنی فۆرم یان تازەكردنەوەی مۆڵەت ئاگاداردەكاتەوە، پێویستە ئەو بەڵگە نامانەیان بەوێنەی ڕەسەن لەلابێت، كە بریتین لە مانەوەی خوارەوە:

1- كارتی نیشتیمانی یان ناسنامەی باری كەسی

2- كارتی زانیاری

3- مۆڵەتی بەسەرچوو (بۆئەوكەسانەی مۆڵەت تازەدەكەنەوە)

4- پاسپۆرت ئەگەر هەیان بێت، ئەگەر نەیانبێت سپێڵی ناوی سیانی خۆیان بەئینگلیزی لەسەر هەربەڵگەنامەیەكی فەرمی یان نوسینگەیەكی

وەرگێڕان وەربگرن وهاوپێچی بكەن لەگەڵ بەڵگەنامەكانیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا