کەرتی گەشتیاری عێراق ٣ ملیار دۆلار لەدەست دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لیژنەی ئابوری و وەبەرهێنانی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، کەرتی گەشتیاری وڵاتەکە لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا زیانێکی گەورەی بەرکەوتووە.

حامد موسەوی، ئەندامی لیژنەی ئابوری و وەبەرهێنانی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ ی حوزەیرانی ٢٠٢١، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، کەرتی گەشتیاری عێراق لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا ٣ ملیار دپلار زیانی کردووە.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، سەرجەم وڵاتانی جیهان بەهۆی کاریگەرییەکانی کۆرۆناوە زیانی زۆریان بەرکەوتووە، بەڵام عێراق یەکێک بووە لەو وڵاتانەی لە کەرتی گەشتیاریدا زۆرترین زیانی بەرکەوتووە.

حامد موسەوی ئاماژەی بەوەش کردووە، کەرتی گەشتیاری عێراق بەتایبەتی گەشتیاری ئاینی زیانی زۆری بەرکەوتووە ئەوەش بەهۆی قەدەغەی گەشتەکان بۆ عێراق، بڕیاری قەدەغەی گەشت زیانی زۆری بە ئابوری سەرجەم وڵات و بەتایبەت شارە پیرۆزەکان گەیاندووە”.

ئەو ئەندامەی لیژنەی ئابوری و وەبەرهێنان، دەشڵێت، “بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەشێک لە زیانەکانی قەرەبوو کردووەتەوە، بەڵام کۆمەڵێک بڕیاری سیاسی کە لایەنە سیاسیەکان و پەرلەمانی عێراق دەریانکردووە هاوڵاتیان و ئابوری عێراق باجەکەیان داوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا